محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی سۆسیالیست هەڵبژێردرایەوە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتەکەدا، محەمەد حاجی مەحمود بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، کۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانە لە شارەزور بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا و لە بڕگەکانی سەرەتادا محەمەد حاجی مەحمود جارێکی دیکە بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە.

داوایان لە محەمەد حاجی مەحمود کردووە خۆی کاندید بکاتەوە

پێشتر، د،فەرهاد تۆفیق وتەبێژی سۆسیالیس بە BMC راگەیاندبوو کە خۆیان داوایان لە محەمەد حاجی مەحمود کردووە خۆی کاندید بکاتەوە چونکە بۆ پارتەکە گرنگە و بووەتە ناسنامەی پارتی سۆسیال دیموکرات.

پۆستی جێگری سەرۆک لادەبرێت

هەروەها، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی نوێی پارتەکە دەدرێت و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش هەڵدەبژێردرێن، لە هەمان کاتیشدا پۆستی جێگری سەرۆک لادەبرێت و بە فەرمی عەبدوڵا حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتەکە دووردەخرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا