سەرچاوەیەك بۆ BMC: هێزەكەی ئاسایش كەوتوەتە نێوانمان و هیچ كێشەیەك نەماوە

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گوڵەخانە لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری BMCی راگەیاند، كێشەكە ئاسایی بووەتەوە و حكومەت كەوتووەتە بەینمانەوە.

 پەیامنێری BMC لە نوێترین زانیاریدا لە گوڵەخانەوە كە لەگەڵ یەكێك لە پێشمەرگەكانی محەمەد حاجی مەحمود دوابوو رایگەیاند:" كێشەكە چارەسەر بووە و هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك نەماوە".

هێزەكانی ئۆپراسۆن كەوتونەتە نێوان هێزەكەی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵا حاجی مەحمودەوە

بەپێی وتەی سەرچاوەكەش بێت:" هێزەكانی ئۆپراسۆنی سەر بە ئاسایشی سلێمانی كەوتونەتە نێوان هێزەكەی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵا حاجی مەحمودەوە".

تەنها یەك كەس لە پێكدادانەكەدا كوژراوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بریندارەكان چارەسەری پپێویستیان پێگەیەندراوە و تەنها یەك كەس لە پێكدادانەكەدا كوژراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا