سەرباری بڕیاری دەستکردن
بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام ئەمڕۆ لە بانکێکی هەولێر
تەنها مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکەی 80 دابەشکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە بانگی برایەتی لە شاری هەولێر تەنها
مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەکانی یەکەی 80 دابەشکراوە و بە خانەنشینانی یەکەی 70یان وتووە"
مووچە نییە و سبەی وەرنەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە پێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری
مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و تاکو رۆژی دووشەممە
مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.