راگەیەندراوی كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق لە بەغدا بڵاوكرایەوە

عێراق 07/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لە پاش كۆبوونەوەی لوتكەی عێراق، هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێكیدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكان بڵاوكردەوە.

 درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پاش كۆبوونەوەكەی بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،لە راگەیەندراوەكەدا بڵاویكردەوە:" لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك دۆسیەی پەیوەست بە دۆخی ئابووری، سیاسی، ئەمنی كرا و جەخت لە هەنگاوەكانی حكومەت بۆ باشتركردنی دۆخی هاوڵاتییان لەسەرجەم بوارەكاندا بەتایبەت لە رووی ئابوورییەوە كرایەوە".

جەخت لە پشتگیریكردنی سودانی و وەفدی عێراق بۆ گەشتەكەی ئەمریكا كرایەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" گەشتەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەو پرسانەی لەو گەشتەدا دەخرێنە بەرباس تاووتوێكران و جەخت لە پشتگیریكردنی سودانی و وەفدی عێراق لەو گەشتەدا كرایەوە".

چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق بەپێی دەستوور جەختیان لەبارەوە كرایەوە

هەروەها، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری هاوبەش و پێكەوەیی بنیاتنەرانە و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و عێراق بەپێی دەستوور كرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا