جەعفەر شێخ مستەفا: یەكێتی گشت ئامادەكارییەكی بۆ هەڵبژاردن كردووە

کوردستان 09/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی هەڵبژاردن و دوایین هەڵوێستی یەكێتی پاش سەردانیكردنی بەغدا لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی روونكردنەوە دەدات.

 جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا را یگەیاند:" یەكێتی هەموو ئامادەكارییەكی بۆ هەڵبژاردن كردوە و هیچ جۆرە كێشەیەكمان نییە".

چاوەڕوانی وادەی هەڵبژاردن دەكەین

ئاماژەی بەوەشكردووە:" چاوەڕوانی وادەی هەڵبژاردن دەكەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانیش هەماهەنگی و پەیوەندییەكی بەهێزمان هەیە".

سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ چارەسەركردی كێشەی مووچە

روونیشیكردەوە:" سەرۆكی یەكێتی لە بەغدا هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ چارەسەركردی كێشەی مووچە و بودجە و لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكان بۆ ئەو پرسە كۆبوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا