توركیا بۆردومانی سنوری ئامێدی كرد

کوردستان 12/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری ئامێدیان بۆردوومانكرد.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی هاوپێچی BMC كراون:" توركیا لە رێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردومانی بەرزاییەكانی گوندەكانی گوهەرز و بلاڤە لە سنوری قەزای ئامێدی كردووە".

ئەمە یەكەمینجار نییە ئەو ناوچانە رووبەڕووی بۆردومان دەبنەوە

ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەمە یەكەمینجار نییە و  پێشترینش ئەو ناوچانە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەیەنان رووبەڕووی مەترسی و دڵە راوكێ كردووەتەوە".

پێشتریش، سوپای توركیا لە رێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە سنوورەكانی برادۆستی كردە ئامانج 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا