وەزیری بەرگری ئیسرائیل: هەر هێرش بكرێتە سەر وڵاتەكەمان قورستر وەڵامی دەدەینەوە

جیهان 12/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر ئیسڕائیل، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە روونكردنەوە دەدات.

 یۆوڤ گاڵێنت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بە تەواوی هێزەكانمانەوە ئامادەی هەر هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی تارانین".

ئەگەر ئێران هەڵەی وابكات، ئەوا باجی قورس دەدات

وتیشی:" وڵاتەكەمان وەڵامی توودی بۆ هەر هێرشێكی ئێران دەبێت و ئەگەر ئێران هەڵەی وابكات، ئەوا باجی قورس دەدات و لەلایەن هێزەكانمانەوە دەكرێتە ئامانج".

هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئیسڕائیل وەك وایە واشنتن بە ئامانج گیرابێت

جەختی لەوەشكردەوە:" ئەمریكا و ئیسڕئیل دووانەیەكی لێكدانەبڕاون و هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئیسڕائیل وەك وایە واشنتن بە ئامانج گیرابێت".

تەواوی جیهان دەزانن كە ئێران كێیە و كێیە ئەوەی سەركردایەتی گروپە تیرۆریستییەكان دەكات

روونیشیكردەوە:" تەواوی جیهان دەزانن كە ئێران كێیە و كێیە ئەوەی سەركردایەتی گروپە تیرۆریستییەكان دەكات و كێشە ئەوەی پارە بۆ پێدانی چەك و تەقەمەنی بە گروپە لایەنگریەكانی دابیندەكات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا