قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پلانەی لەلایەن قائیمقامیەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژانی جەژن دانرابوو بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا.
ئەمشەوی شەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، بەهۆی جوانی و دڵڕفێنی ناوچە گەشتیارییەکانی و ئەو ئارامییەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بووە بۆ بەسەربردنی رۆژەکانی پشوی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وایکردوە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە دەرەوەی هەرێم سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.
100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە
وتیشی، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، زیاتر لە (100) هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری سلێمانییان کردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتوون.
پێشتر پلانێکی وردیان دانابوو
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتر پلانێکی وردیان دانابوو بۆئەوەی لەرووی تەندروستی و سەلامەتی و ئەمنییەوە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران بکەن، خۆشبەختانە پلانەکان جێبەجێکران.