هێزەکانی بەڕیتانیا و ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکە و مووشەکی ئێرانیان خستە خوارەوە کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کرابوون.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل
بڵاویکردەوە:" فڕۆکە ئەمەریکی و بەڕیتانییەکان ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی
ئێرانیان لەسەر سنووری عێراق و سوریا تێکشکاند".
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە:" هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لە خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆکە و مووشەکانەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو ئێران هێرشەکانی بە سوود وەرگرتن لە زیاتر لە 400 مووشەک و نزیکەی 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.ڤ