کۆمیسیۆن : لەگەڵ دەسپاکی و ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە كاندیدەكان دەكەین

کوردستان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن و دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لە کاندیدەکان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاند:" لە رابردوودا کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و لێکۆڵینەوەش بۆ کاندیدەکان بەردەوامە".

ناوەکان دەنێرن بۆ سێ لایەن

باسی لەوەش کرد:" لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ناوەکان دەنێرین بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەستەی دەستپاکی عێراق و هەرێمی کوردسیان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رابردوویان".

نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت

وتیشی:" لەئایندەدا نمونەی کاغەزی دەنگدان ئامادە دەکرێت و پاش دڵنیابوونەوە لەڕاستی و دروستی کاغەزەکە لەبارەی ژمارە و ناو و لۆگۆی لایەنەکان، کاغەزەکە چاپدەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ دەنگدان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا