پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و باسی لەوە کرد کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى لەبارەی کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند:" ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت  لە نێوان 10 – 20 کم/ک، پلەکانی گەرما بەرز 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی باسی لەوە کردووە، کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 – 20 کم/ک، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32
سلێمانی: 29
دهۆک: 30
زاخۆ: 31
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 35
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 37

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا