گومانی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێكی دیكەی كۆرۆنا دەكرێت

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتایەكی تووند، پزیشكێكی پسپۆڕی بواری هەناوی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی بواری هەناو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و لەم دوو هەفتەیەدا هەڵكشانێكی بەرچاو بەخۆیەوە بینیوە، بە كۆمەڵە نیشانەیەك كە بریتین لە (كۆكە، تا، لەش داهێزران، سەرئێشە، نەمانی بۆن، تام و تاڵیی ناو دەم).

بە ئەگەری زۆرەوە ئەمە كۆرۆنایە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هێشتا بەلامانەوە روون نییە چی ڤایرۆسێكە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش كۆرۆنایە".

دوو هۆكاری سەرەكی بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم گۆڕاوە هەیە

ئاشكراشیكردووە:" دوو هۆكاری سەرەكی بۆ بڵاوبوونەوەیەی ئەم گۆڕاوە هەیە، درەنگ كردنەوەی قوتابخانەكان كە جاران پەتاكان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دووەمیش گەڕانەوەی سەردانكەرانی مەككە كە لەوێ پەتایەكی بەهێز لە ئێستادا هەیە".

سەبارەت بە رێكارەكانی خۆپاراستن لەم پەتایە: 

- وەكو هەموو پەتایەك، كە نەخۆش كەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵكو بەرپرسیارێتیت لەسەرە كە هەتا بتوانیت كەسی دیكە تووش نەكەیت. دەمامك، دەست و پلی پاك و نەپژمین و نەكۆكین بەسەر خەڵكدا. خۆ قوفڵكردن لە ماڵەوە كە نەخۆش كەوتیت.

- زۆر گرنگە ناوەندەكانی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەكان ئاسانكاری بكەن، ئەوەی تووشبوو مۆڵەتی بدەنێ.

- ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشك بكە، هەرگیز لەملا و لەولا دەرمان وەرمەگرە.

- هیچ دەرمانێك جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشك بڕیارت بۆ دەدات نەك خۆت یان كەسێكی دیكە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا