شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: هیچ بنكەیەكی حەشدی شەعبی نەكراوەتە ئامانج

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بەو هێرشەی درەنگانی شەوی رابردوو كرایە سەر بنكەی سەربازی كالسۆ لە باكووری پارێزگای بابل شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە:" كاتژمێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەك لە نێو بنكەی سەربازی كالسۆ-ی تایبەت بە حەشدی شەعبی لە باكووری پارێزگای بابل روویدا، بەهۆشییەوە یەك ئەندامێكی حەشدی شەعبی كوژراو و  هەشت كەسیش دیكەش برینداربوون".

تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بۆ هۆكاری ئەو تەقینەوەیە پێكهێندران

باسی لەوەشكردووە:" بە هەوڵ و كۆششی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بابل تواندراوە ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەكەوە دروستبوو كۆنترۆڵبكرێت و تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بۆ هۆكاری ئەو تەقینەوەیە پێكهێندران". 

بەهیچ شێوەیەك ئەو بنكەیە نەكراوەتە ئامانج

روونیشیكردەوە:" بەهیچ شێوەیەك ئەو بنكەیە نەكراوەتە ئامانج و تیمەكانی لێكۆڵینەوەش بۆ مەبەستی ئاشكراكردنی هۆیكاری سەرەكی تەقینەوەكە و ئاگركەوتنەوەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا