نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

ئابوری پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی خۆی بەردەوامە و ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنس زێڕ دوو هەزار و 419 دۆلارە.

 بەپێی داتا چیهانییەكانی پەیوەست بە بازاڕی ئاڵگۆڕەوە:" ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی دیكەی تۆماركرد و بۆ هەر ئۆنسەیەك بە دوو هەزار و 419 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت".

گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ

سەبارەت بە هۆكارەكانی ئەم بەرزبوونەوە بەردەوامەی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا شارەزایەك دەڵێت:" گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان ئەوەیە كە ئەمریكا دۆلارێكی زۆری چاپكردووە و كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ جێهێشتووە".

هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە، بەهۆی ئەوەی چین و هیندستان نزیكەی 20 تۆن ئاڵتونیان كڕییوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا