تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

تایبەتمەندییەکی دیکە بۆ پلاتفۆڕمی تیکتۆک زیادکرا و لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئەو پلاتفۆڕمە دەتوانن سوودی لێوەرگرن.
کۆمپانیای تیتۆک رایگەیاند:" لە نوێترین وەشاندا، تایبەتمەندییەکمان بۆ پلاتفۆڕمەکەمان زیادکردووە کە بەکارهێنەرەکانی لەمەودوا دەتوانن سوودمەندبن لێی".

دەتوانن ڤیدیۆی دڵخوازی خۆیان دابنێن کە کاتەکەی تاوەکو 30 خولەک بخایەنێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە وەشانە نوێیەکەدا، بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمی تیکتۆک دەتوانن ڤیدیۆی دڵخوازی خۆیان دابنێن کە کاتەکەی تاوەکو 30 خولەک بخایەنێت، کە پێشتر ماوەیەکی کەمتر بۆ ڤیدیۆکان دیاریکرابوو".
تیکتۆک یەکێکە لەو پلاتفۆڕمانەی کە رێژەیکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا بەکاریدەهێنن، بەڵام لە هەندێک وڵات بە بیانووی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکە بۆ سیخوڕیکردن لەلایەن چینەوە و پێشێلکردنی هەندێک یاسا، بەکارهێنانی ئەو پلاتفۆڕمە قەدەغە کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا