بەرگریكارێکی ریاڵ مەدرید بۆ کلاسیکۆ مەترسی لەسەرە

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

یەکێک لە بەرگریکارەکانی ریاڵ مەدرید مەترسی لەسەرە بۆ بەشداریکردن لە یاری یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە:" فێرلاند مێندی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆ شەممەی یانەکەی نەکردووە، بەوهۆیەشەوە گومان لە بەشداریکردنی دەکرێت لە یاری سبەی یانەکەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" بە ئەگەری زۆرەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سەرکێشی بە مێندییەوە ناکات و لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، فران گارسیا یاری پێدەکات، پێشبینی دەکرێت چوامینیش لە هێڵی بەرگری یاری بکات هاوشانی گارسیا، رودیگێر و کارڤەخال".
بڕیارە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان لە میانەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی هاونیشتمانی بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا