بە ڤیدیۆ؛ کەسێک دەرگای مزگەوتێک دادەخات و خەڵک لە دەرەوەی مزگەوتەکە نوێژ دەکەن

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە مزگەوتێکی شاری کەرکوک، کەسێک کە خۆی بە خاوەنی مزگەوتەکە دەناسێنێت، دەرگای ئەو مزگەوتە لەسەر نوێژخوێنان دادەخات، بەڕێوەبەرایەتی وەقفی سوننیش دەڵێت، ئەو کەسە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، مزگەوتەکە لە گەڕەکی راپەڕینی یەکی شاری کەرکوکە بەناوی مزگەوتی "حاجی عەزیز گۆمەیی"، ئەو کەسەش کە ئەو کارەی ئەنجامداوە خۆی بە خاوەنی مزگەوتەکە دەناسێنێت، بەهۆی ئەو رووداوەشەوە نوێژخوێنان لەسەر شەقامی بەردەم مزگەوتە نوێژیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی وەقفی سوننی راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" مزگەوت موڵکی هیچ کەسێک نییە و جێگای نوێژ و عیبادەتە بۆ هەمووان، ئەو کەسەش کە دەرگای مزگەوتەکەی داخستووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا