سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕایەوە بەغدا

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕایەوە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمەریکا، کە چەندین دیدار و گفتوگۆی لەخۆگرت، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.

سودانی چاوی بە جۆ بایدن کەوت

باسی لەوەش کردووە، سودانی چاوی بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و وەزیرانی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆ و بریکاری وەزارەتی گەنجینە کەوتووە، هەروەها سەردانی بارەگای پێنتاگۆنی کردووە و چاویشی کەوتووە بە سەرۆک وەزیرانی کۆماری چیک.

18 یاداشت واژۆکراوە

راشیگەیاند، هەر لە سەردانەکەدا 18 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێون عێراق و ئەمەریکا واژۆکراوە، سودانی چاوی بە ژمارەیەک ئەندامی پارتەکانی کۆماری و دیموکراتی کەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا