بە ڤیدیۆ،، خوێندکارێک خوێندنگەکەی دەسوتێنێت بەهۆی وەرنەگرتنی لە تاقیکردنەوەی ویزاری

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە، پەروەردەی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە خوێندکارێک هەستاوە بە سوتاندنی خوێندنگەکەی.

گرتە ڤیدیۆکە بە شێوەیەکی بەربڵاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق پشتڕاستیکردەوە کە خوێندکارێک هەستاوە بە سوتاندنی خوێندنگەکەی بەهۆی ئەوەی لە تاقیکردنەوەی ویزاری(باکالۆریا) وەرنەگیراوە.

لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە

باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دیاریکردنی شوێنی خوێندنگەکە بە تەواو.

یان بەغدای پایتەختە یاخود کەربەلایە

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لەبارەی شوێنی ئەو خوێندنگەیە، باس لەوە دەکرێت کە یان بەغدای پایتەختە یاخود کەربەلایە، بۆیە وەزارەتی پەروەردە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا