بەم ماددە خۆراکییە پیربوونی خۆت دوابخە

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جۆری خۆراک کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی لەش، بە جۆرێک کە هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان تەندروستی لەش باشدەکەن و رێگر دەبن لە پیربوونی پێشوەختە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نەخۆشییەکان دەمانپارێزن.

سڤێتلانا ترۆفیمۆڤا، سەرۆکی کۆمەڵەی روسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیری بە ماڵپەڕی "ڤێستی" روسی راگەیاندووە، چەندین توێژینەوە دەریانخستووە کە زەردەچەوە پیری دوادەخات و دەبێتە هۆی تەمەن درێژی، ئەوەش بەهۆی زۆری ماددەی کرکمین تێیدا.

 خانە شێرپەنجەییەکانیش لەناودەبات

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بوونی ماددەی کرکمین تیایدا، زەردەچەوە خانە شێرپەنجەییەکانیش لەناودەبات.

ئەو پزیشکە رووسییە باس لەوەشدەکات، سەرباری ئەوەی 30٪-40٪ی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە هۆکارەکەی بۆ ماوەییە، بەڵام شێوازی ژیان و سیستمی خۆراکیش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توشبوون بە نەخۆشییەکان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا