دوای ئەوەی گەنجێک لە چەمچەماڵ کوژرا و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کەبەهۆی یاری کڵاوێنەوە بووە، قائیمقامی قەزاکە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو رووداوەی کە شەوی پێنجشەممە روویدا و تێیدا گەنجێک گیانی لەدەستدا، بە هەڵە بووە نەک کوشتنی مەبەست.
رووداوەکە دواتر روویداوە
وتیشی، ئەو دوو گەنجە یاری کڵاوێنیان کردووە، بەڵام رووداوەکە دواتر روویداوە و پەیوەندی بە یارییەکەوە نەبووە، بەڵکو دەستکاری دەمانچەیان کردووە و بە هەڵە گولە بەر یەکێک لە گەنجەکان کەوتووە.
هاوڕێی یەکتر بوون
راشیگەیاند، دوو گەنجەکە هاوڕێی یەکتر بوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەبووە، ئەوەی روویداوە بە هەڵە بووە.