هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە ئێستادا رێگای سەرەکی دەربەندیخان
- زەڕایەن لە نزیک گوندی بیرکێ داخراوە، بەڵام هۆکاری داخستنی رێگاکەی
ئاشکرانەکردووە.
بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران
ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ئێستادا ڕێگای سەرەکی ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) لە نزیک گوندی بیرکێ گیراوە و ڕێگاکە داخراوە.
رێگا جێگرەوەکانی تر بەکار بهێنن
هاتوچۆی دەربەندیخان
داوا لە شۆفێران دەکات رێگا جێگرەوەکانی تر بەکار بهێنن، دەشڵێت " لە کردنەوەی
ڕێگاکە ئاگادارتان دەکەینەوە ".