بەراورد بە دوێنێ، نرخی
نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە
سەروو 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە، لە
ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 87 دۆلار و 29 سەنت
مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 83
دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.