عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچە کرد

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە پارەدارکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پارەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە رێککارەکانی پارەدارکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، داواش لە وەزارەتەکان دەکات بە پێی خشتەی مانگانەی پارەدارکردن، سەردانی وەزارەتی دارایی بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەکردبوو، بە پێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئەو کاتەی مووچەکانیان لە رێگەی بانکە فیدراڵییەوە تەوتین دەکرێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا