هەشت زانیاری "دوور لە راستی" لەبارەی ئازاری پشتەوە

تەندروستی پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی توشبوون بە ئازاری پشتەوە، چەندینجار گوێبیستی چەند ئەفسانەیەك بووینەتەوە، كە بەتەواوەتی دوورن لە راستییەوە و لەوبارەیەشەوە پزیشكی پسپۆڕی زانستی ئازار و بێهۆشكردن روونكردنەوە دەدات.

 ‎ هەڤین كەمال شا محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی زانستی ئازار و بێهۆشكردن لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لەكۆی (10 كەس، هەشت كەس) لەوانەیە تووشی (ئازاری پشت) ببنەوە و بەڕێژەی 80%ی زۆرجار هەندێك ئەفسانەمان گوێ لێدەبێت لەبارەی ئازاری پشتەوە، بۆیە باشترە زۆرجار باوەڕ بە هەموو شتێك نەكەین".

ئەو هەشت زانیارییەش بریتیین لە:

- دانیشتن بە شێوەیەكی رێك:

هەرچەندە دانیشتن بە خواری شتێكی خراپە،  بەڵام دانیشتنیش بۆ ماوەیەكی زۆر با بەڕێكیش بێت، كاریگەری خراپی هەیە و فشار دروست دەكات لەسەر پشتت، بۆیە پێویستە هەندێكجار پشوو بدەیت لەو دانیشتنە؛  بۆیە دوای هەموو چارەكێك یاخوود بیست خوولەك دانیشتن پێویستە بجوڵێت و هەڵبسیت و چەند خولەكێك بە پێ بڕۆیت لە ژوورەكەدا و ئینجا دووبارە دابنیشیتەوە، یاخود پشتت بنوسێنە با پشتی كورسیەكەو و قاچت بەگۆشەی نەوەد لەسەر زەوی دابنێیت. 

- كێشی قورس هەڵمەگرە:

 راستە باشترە كێشی قورس هەڵنەگریت، بەڵام هەموو كەس ناتوانێت ئەوە پەیڕەوبكات چونكە لەوانەیە كارەكەت وابخوازێت، بۆیە گرنگ نییە چەند كێشی قورس هەڵدەگریت؛ بەڵكو گرنگ ئەوەیە چۆن هەڵی دەگریت، ئایا بەشێوەیەكی تەندروستە یاخوود نا تەندروست هەڵیدەگریت،  باشترە هەمیشە لەجیاتی پشتت بنوشتێنیتەوە، ئەژنۆكانت بنوشتێنیتەوە و پشتت بەشێوەیەكی راست رابگریت و بازووەكانت بەكار بێنیت بۆ هەڵگرتنی شتەكان و نزیكی بكەیت لە خۆتەوە.

- وەرزش زیان بە پشت دەگەیەنێت:

بەپێچەوانەوە هەمیشە وەرزش بەشێوەیەكی ڕێك و رۆژانە ئازاری پشت كەمدەكاتەوە،  بەڵام پێویستە یەكەمجار بە جووڵەی سادە و ئاسان دەستپێبكرێت، لەكاتی بوونی ئازاردا نابێت وەرزش بكرێت، لەكاتی نەمانی ئازاردا وەرزشەكان زیاد دەكرێن.

- پشوودان لە جێگادا باشترین چارەسەرە:

بەڵێ هەندێكجار پشوو لەكاتی پێكان یان ئازاری كتوپڕ لەوانەیە یاریدەدەر بێت، بەڵام لە دوای یەك یان دوو رۆژ مانەوە لە جێگادا ئازارەكان زیاد دەكات.

- هەتا جێگای نووستنت رەقتر بێت باشترە:

بینراوە ئەوانەی لەسەر جێگایەكی مامناوەند و جوڵاو دەنوون ئازاری پشتیان كەمترە وەك لەوانەی لەسەر جێگای ڕەق و نەجوڵاو دەنوون، بەڵام ئەمە نابێت گشتگیر بكرێت، دەبێت گوێ لە جەستەی خۆت بگریت و بەپێی ئەوە جێگای خەوەكەت چاك بكەیت. 

- ئازار بەس لەكاتی پێكاندا روودەدات: 

مەرج نییە هەموو ئازارێك هۆكارەكەی پێكان بێت، زۆرجار داخوران و خزانی دیسك لە ئەنجامی هەوكردن یاخوود تەمەن یاخوود بۆماوەییە و لە زگماكەوە بوونی دەبێت. 

- تەنها ئەگەر كێشت زیاد بێت، ئازاری پشتت دەبێت: 

پارێزگاری كردن لە كێشت زۆر گرنگە بۆ رێگری لە ئازاری پشتت،  بەڵام كێشی گونجاو ئەوەناگەیەنێت كە تووشی ئازاری پشت نابیت، چونكە هۆكار زۆرە بۆ دروست بوونی ئازاری پشت جگە لە كێشی زیادە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا