بڕیارە سبەی دووشەممە لەسەر یاریگای سان سیرۆ-ی تایبەت بە یانەی شەیتانە سوورەكانی میلان، رۆسێنێری و نێرازووری رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.
دێربی میلان لە نێوان هەردوو جەمسەرەكەی میلاندا بەڕێوە دەچێت و ئەم یارییە بۆ ئینتەر تام و چێژێكی تایبەتری هەیە، چونكە بە بردنەوەی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئەمساڵی ئیتاڵیا و هەروەها لەگەڵیشیدا ئەستێرەی دووهەم دەخاتە سەر درێسی خۆی و لەبەرانبەر میلان و لە نێو یاریگای ركابەرە سەرسەختەكەی ئاهەنگ دەگێڕێت.
لەم وەرزەدا ئینتەر پێنج جار رووبەڕووی میلان بووەتەوە و سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە
هەروەها، لەم وەرزەدا ئینتەر پێنج جار رووبەڕووی میلان بووەتەوە و سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و گەورەترین ئەنجامیش لە 16/9/2023ی خولی ئیتاڵیدا بوو كە بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك ئینتەر سەركەوتنی تۆماركرد.
پێشتر رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و ئینتەر 10 سەركەوتن و میلان سێ سەركەوتنی بەدەستهێناوە
پێشتریش ئینتەر و میلان رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و لەماوەی رووبەڕووبوونەوەشیاندا ئینتەر 10 سەركەوتن و میلان سێ سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریشدا یەكسان بوون.
ئینتەر بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیادایە
لە ئێستاشدا ئینتەر بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیادایە و میلانیش بە 69 خاڵ لە پلەی دووهەمینی ریزبەندیدایە.