مەكتەبی سیاسی یەكێتی: پشتیوانی خۆمان بۆ گشت رۆژنامەنوسانی كوردستان دووپاتدەكەینەوە

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بۆ رۆژی رۆژنامەگەری كوردی رایگەیاند، كاری میدیا خزمەتێكی گشتی كۆمەڵی كوردەوارییە و شایانی دەستخۆشی و ستایشە نەك دەستگیر و سەركوتكردن.

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا...
 
لەیادی 162 ساڵەی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان لەسەر  دەستی روناكبیری دوورە وڵات میقداد مەدحەت بەدرخان لەوڵاتی میسر , پیرۆزباییەكی گەرم دەكەین لەگشت ڕۆژنامەنوسانی كورد لە كوردستان یان لەهەرشوێنێكی جیهاندا كە لێبڕاوانە لە كایەی میدیا وفراوانكردنی ئازادی و دیموكراسیدا خزمەت بە كوردەوارییەكی پێشكەوتوو دەكەن.         

ڕۆژی 22 ی نیسان 1898 بەبڵاوكردنەوەی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی دەستپێكی قۆناغێكی نوێی تێكۆشان هاتەكایەوە تا لەو ڕێگەیەوە برەو بە خەباتی داكۆكیكردن لەمافەكانی گەلەكەمان بدرێت.          

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر هەمان ڕێباز و دیدی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی دوانەی (نان و ئازادی) بۆ ڕوناكبیران ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ، هەر  ئەم تێڕوانینە وایكردوە هەمیشە یەكێتی لەهەر شوێنێك بوبێت كەشی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرفراوانتر بووە.

 لەم یادەدا پشتیوانی خۆمان بۆ گشت ڕۆژنامەنوسانی كوردستان دووپاتدەكەینەوە لە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاست و دروست وفراوانكردنی پانتایی ئازادی میدیا لە تەواوی كوردستاندا ، كاری میدیا خزمەتێكی گشتی كۆمەڵی كوردەوارییە شایانی دەستخۆشی وستایشە نەك دەستگیر و سەركوتكردن و ڕامكردنی هەواڵ و زانیاریەكانیان بۆ رای گشتی .         

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا