هۆكارەكانی گرژبوونی كۆڵۆن چیین؟!

تەندروستی پێش 1 هەفتە

Alternate Text

پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەریییە گشتییەكان لەبارەی هۆكارەكانی گرژبوونی كۆڵۆن و فاكتەرەكانی زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

 ئەژین هاشم، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریییە گشتییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تاكو ئێستا هۆكاری سەرەكی گرژ بوونی كۆڵۆن دیارنییە، بەڵام كۆمەڵێك فاكتەر لەم حاڵەتە رۆڵدەبینن و گرفتەكە زیاددەكەن".

فاكتەرەكانیش بریتین لە: 

1- خۆراك:

هەندێك خۆراك كە گازەكانی گەدە زیاددەكەن، مەترسی ئەو گرفتە زیاتر دەكەن، بەتایبەت ئەو خۆراكانەی بە زەحمەت هەرسدەبن، وەك پاقلەمەنیەكان، هەروەها هەندێ كەس بە هۆی شیرەمەنیەكان و هەندێ جۆر خۆراكی تر لەوانەیە تووشی ببن.

2- دەروونی:

دەروونی ناجێگیر هۆكارێكی دیكەی ئەم حاڵەتەیە، بە گشتی كاتێك كەسێك لە دڵەڕاوكێدایە،هەموو ئەندامەكانی لە كاركردنی زۆردان و ریخۆڵە ئەستوورەش زیاد لە پێویست چالاكدەبێت، و ماسولكەكانی دیواری ریخۆڵە گرژدەبن و كەسەكە تووشی سكچوون و سكئێشە دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە كاتێك كەسێك تووشی ماتەمینی و خەمۆكی دەبێت، ئەوا ماسولكەكانی ریخۆڵەش دووچاری سستی دەبن و كەسەكە تووشی قەبزی دەبێت. بە گشتی هەر جۆرە تێكچونێكی باری دەروونی دەشێ كەسەكە تووشی گرژبونی كۆلۆن بكا لە شێوەی سكچون یان قەبزی. 

3- ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان:

ئەم حاڵەتە بە تایبەت لەكاتی سوڕی مانگانەی خانمان و دووگیان بوون بە ئاسانی دەردەكەوێت، كە تووشی گرژبوونی كۆڵۆن دەبن.

4- بەكارهێنانی هەندێك دەرمان:

هەندێك جۆری دەرمان بۆ نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان لەوانەیە نەخۆشەكە تووشی گرژی كۆلۆن ،  قەبزی یان سكچون بكات.

5- جگەرە كێشان یان خواردنەوەی خواردنەوە كهولیەكان:

 هۆكارێكیتری گرژبونی كۆلۆنن لە هەندێ كەسدا، جگەرە كێشان و خواردنەوە كهولییەكان.

6- وەرزش نەكردن و كەمی جووڵە لە زۆر كەسدا ئەم كێشەیە دروستدەكەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا