سودانی: چەند رێککەوتنێکمان لەگەڵ لایەنی تورکی واژۆکرد

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چەند رێککەوتنێکی جیاوازمان لەگەڵ لایەنی تورکی واژۆکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنی تورکی چەند رێککەوتنێکمان واژۆ کرد، لە بارەی دۆسیەی ئاوەوە، رێککەوتنمان کردووە بۆ نوێکردنەوەی سیستمەکانی ئاوداری کە 10 ساڵ دەخایەنێت و کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر پشکی ئاوی عێراق".

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەبارەی رێگەی گەشەپێدان واژۆکرا

وتیشی، هەر ئەمڕۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی چوار قۆڵی لەبارەی رێگەی گەشەپێدان واژۆکرا، کە دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری ناوچەکە و پشتگیری لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەش دەکات.

رێگری دەکەین لەو هێزانەی خاکی عێراق بەکاردەهێنن

سودانی راشیگەیاند، پاڵپشت بە دەستووری عێراقی، رێگری دەکەین لە هەر هێزێک کە بیەوێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا