وتەبێژی حکومەتی عێراق: پرسی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان یەکلاییکراوەتەوە

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا یەکلاییکراوەتەوە، دەشڵێت " ئەوەی ماوەتەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتدایە ".

تورکیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا زیاتر لە مانگێکە عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆرییەکانیەوە بەرەو بەندەری جەیهان؛ بۆیە لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نەماو .

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا کێشەکە تەنها لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا ماوەتەوە، بە دیاریکراوی لەبارەی مافی ئەو کۆمپانیانەی کە نەوت دەردەهێنن.

وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەو کۆمپانیایانە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیای سۆمۆ بکەن، بۆیە لەوبارەوە گرێبەست و رێککەوتن و دانوستاندنی نوێ دەکرێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا