بەهۆی ئەوەی سییەکان
رۆڵێکی گرنگ دەبینن لە لەشی مرۆڤدا و کاردەکەن بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین و دەردانی دوان
ئۆکسیدی کاربۆن، پێویستە گرنگی بە تەندروستییان بدرێت و بپارێزرێن لە ماددە
ژەهراوییەکان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی
" WIO News "،
ئەمانە باشترین خواردنەوەن بۆ پاککردنەوەی سییەکان:
-ئاوی لیمۆ:
دەتوانرێت ئاوی لێمۆ بکرێتە
ناو کوپێک ئاوی گەرم و لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵەوە بخورێتەوە، ئەوەش ئەنجامێکی
باشی دەبێت بۆ پاککردنەوەی سییەکان.
-ئاوی سیر:
سیر کۆمەڵێک تایبەتمەندی
دژە میکرۆبی تێدایە و سود بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت، دەتوانرێت بۆ ماوەی چەند
کاتژمێرێک سیرەکە بخرێتە ناو ئاو و دواتر ئاوەکە بخورێتەوە، بۆ ئەوەی کۆئەندامی
هەناسەی پێ پاکبکرێتەوە.
-شەربەتی چەوەندەر
شەربەتی چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان و هاوکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی سییەکان و کەمکردنەوەی
هەوکردن
-چای سەوز
چای سەوز بڕێکی زۆری
ماددەی کاتیکینی تێدایە و دژە ئۆکسیدە، بەوەش رێگری دەکات لە هەوکردنی خانەکانی سی.