بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، ئەوانەی کاری جاد و نوشتە و جن دەرکردن دەکەن سزادەدرێن.
ئەمشەوی دووشەممە، هۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2023 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەبارەت بە (دیاردەی سیحر و جاد و نوشتە و گیادەرمان و جن دەرکردن ھتد.....ھەموو شێوازەکانی) سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی و کارمەندانمان ئاگادار دەکەینەوە کەلە سنووری خۆتان ھەستان کرد بابەتی لەم شێوەیە ھەیە و ئەنجام دەدرێن راستەوخۆ ئاگادارمان بکەنەوە.
توندترین سزا دەدرێن
بۆ ئەوەی رێککاری یاسایی بەرامبەر ھەموو سەرپێچیکاران بگرینە بەر و توندرین سزا بدرێن، جا ئەمانە کارمەندن بن یان ھاوڵاتی ئاسایی.