قەڵادزێ،، ئەو دوو کەسەی تەقەیان کرد دەستگیرکران

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی لە قەڵادزێ تەقەیان کرد دەستگیرکران.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاش ئەوەی کاتژمێر 9:40 خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن بەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی ئاشتی ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

دەستبەجێ دەستگیرکراون

دەشڵێت، دەستبەجێ توانرا لەسەر رووداوەکە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م ،ع) و ( ز ،ئـ) دەستگیربکرێن و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.

بە مادەی 431 راگیراون

باسی لەوەش کردووە، لەسەر رووداوەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بە پێی بەماددەی 431 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا