سەربازێکی سوپای عێراق بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئەمشەو، لە بەغدای پایتەختی عێراق، سەربازێکی سوپا بە دەستی کوڕەکەی کوژرا.

ئەمشەوی دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای گەیشتنی زانیاری بە هێزە ئەمنیەکان لەبارەی هەبوونی رووداوێکی کوشتن لە ناوچەی بەلدیاتی بەغدای پایتەخت، هێزێکی ئەمنی رەوانەی شوێنەکە کرا.

کوڕەکەی بە کڵاشنیکۆڤ کوشتوویەتی

باسیان لەوەش کردووە، لەگەڵ گەیشتن بە شوێنەکە ئاشكرابوو کە سەربازێکی سوپای عێراق بە دەستی کوڕەکەی و بە چەکی کڵاشنیکۆڤ لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە، دواتریش تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە.

توانراوە دواتر دەستگیربکرێت

هەروەها، راشیانگەیاندووە، دوای گەمارۆدانی ناوچەکە و بڵاوەپێکردنی مەفرەزەکان، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری تاوانەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا