سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر کۆتاییهات و دەگەڕێتەوە تورکیا

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە گەیشتنی بە هەولێر، کۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆتاییهات و پاش کەمێکی دیکە دەگەڕێتەوە تورکیا.

ئەمشەوی دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ بەغدا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵا پێشوازی لێکرا.

لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسان کۆبووەوە

لە سەردانەکەیدا، ئەردۆغان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گشتگیری ئەنجامدا، ئێستاش، دوای سێ کاتژمێر کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا و دەگەڕێتەوە تورکیا.

26 رێککەوتن و لێکتێگەیشتن واژۆکران

سەردانەکەی ئەمڕۆی ئەردۆغان، دوای تێپەڕینی 13 ساڵ بەسەر دواین سەردانی بۆ عێراق هات، کە سەرەتا چووە بەغدا و لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆ کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا