کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی بوون بە کارمەندی دەنگدانی درێژکردەوە.
ئەمشەوی دووشەممە، نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی فۆرمی بوون بەکارمەندی رۆژی ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت.
تا 28ی نیسان درێژکراوەتەوە
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیاردراوە ماوەکە تا بەرواری 28ی نیسانی 2024 درێژبکرێتەوە،
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، لەڕێگەی ئەم بەستەرە ئەلکترۆنیەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە.