حکومەتی عێراق: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێویستی بە کاتە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، تورکیا هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام بابەتەکە بۆ هەولێر و بەغدا پێویستی بە کاتە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند:" دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە رێگەی ئەو هێڵانەوە کە لە ئێستادا داخراون، پێویستی بە کاتی زیاتر و دانووستانە لەنێوان ئێمە، حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی بەرهەنهێنەرانی نەوت".

بەغدا بەدوای دانووستانی راستەوخۆیە لەگەڵ کۆمپانیاکان

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێدەچێت دانوستانەکانی نیوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ماوەیەکی دیکە بخایەنێت، بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەغدا بەدوای دانووستانی راستەوخۆیە لەگەڵ کۆمپانیاکان سەبارەت بە بەرهەمهێنان، هەناردە و نرخ".

تورکیا ئامادەیە بەردەوامی بدات بە هاوردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە

روونیشیکردەوە:" تورکیا ئامادەیە بەردەوامی بدات بە هاوردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پڕۆسەکەدا نییە، بەڵام بابەتەکە بۆ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق پێویستی بە کاتە".
شایەنی باسە، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە رێگەی بەندەری جیهانەوە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا