سلێمانی.. رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەدەچێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەڕێوەبچێت.

 بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 18هەمین رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، كە لەساڵیادی ماڵئاوایی ئیبراهیم ئەحمەد، خەڵاتی زێڕینی بلە دەدرێت بۆ كۆمەڵێك كەسایەتی دیار لە چوار پارچەی كوردستان كە جێ دەستییان هەبووە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان.

كۆمەڵێك كەسایەتی و دۆستانی گەلی كوردیش لە جیهاندا دەپاڵێورێن بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە

لەلایەكی دیكەشەوە، كۆمەڵێك كەسایەتی و دۆستانی گەلی كوردیش لە جیهاندا دەپاڵێورێن بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، كە پشتیوانی دۆزی كورد و داوا رەواكانی گەلی كورد بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا