لە هێرشێکی ئاسمانی
هێزەکانی عێراقدا، ژمارەیەک چەکداری سەر بە رێکخراوی داعش لە چیای حەمرین کوژران.
پاش هەوڵ و بەدواداچوونەکان و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگری
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" پاش هەوڵ و بەدواداچوونەکان
و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگری، لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیدا یەکێک لە
مۆڵگەکانی داعش بە ئامانج گیرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هێرشەکە لە سنووری چیای حەمرین ئەنجامدراوە و تیایدا ژمارەیەک لە تیرۆرستانی سەر
بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون و لە ماوەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتریش
لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".