قوباد تاڵەبانی: داوام کرد پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی سلێمانیدا بکرێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

جێگری سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا داوایکردووە، پێداچوونەوە بە بریاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی سلێمانیدا بکرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند:" بەشداربووم لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و وەفدی یاوەریان".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا داوام لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا".

دوێنێ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە، دواتریش روویکردە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمیش کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا