عێراق.. گەورە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان بە زیندانیكردنی هەمیشەیی سزا درا

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دادگای تاوانەكانی واست رایگەیاند، پاش پێداچوونەوە بە تەواوی دۆسیە و بەڵگەكاندا گەورە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان سزای بەسەردا سەپێندرا. 

 ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دادگای تاوانەكانی واست لە راگەیەندراوێكدا بڵا,یكردەوە:" بە پێی بەڵگەكان ئەو بازرگانە بێجگە لەوەی بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان بووە، بەڵام لەگەڵ دەستگیركردنیشیدا تواندراوە دەست بگیرێت بەسەر دوو كیس ماددەی هۆشبەرەر لە جۆری میتیلامفیتامینی و بازرگانیشی پێوەكردووە".

بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی 27/یەكەم لە یاسایی ماددە هۆشبەرەكان بڕیارەكە دەرچوو

باسی لەوەشكردووە:" بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی 27/یەكەم، لە یاسایی ماددە هۆشبەر و دەروونییەكان بە ژمارە 50ی ساڵی 2017، ئەو بڕیارەی بەسەردا سەپێندراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا