وردبینی لە لیسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەستیپێكرد

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە مووچەی مانگی نیسان و وردبینییەكانی پەیوەست بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، زانیاری نوێ ئاشكرا دەكرێت.

 بەپێی میدیا عێراقییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێكردووە و دوای تەواوبوونی وردبینییەكەش بڕیارە پارە رەوانەی هەرێم بكرێت".

پێدەچێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت

ئاماژەیان بەوەشكردووە:" چاوەڕوان دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتە پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە ، یەكشەممەی رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا