بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە ماوەی دوو ساڵە سەرپێچی پێ
ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی
بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لە کاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی
هاتووچۆ، زۆرترین کار بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی و
بەکارهێنەرانی دیکەی شەقامەکە دروستکردبوو، ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیرا".
لەکۆی 58 سەرپێچی، 56 سەرپێچییان تیژڕەوی بووە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هاوکات سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە ئۆتۆمبێلەکە ئەنجامدرابوون بە
بەڵگە لەسەر خاوەنەکەی دووپاتکرانەوە، لەکۆی 58 سەرپێچی، 56 سەرپێچییان تیژڕەوی
بووە و بڕی شەش ملیۆن و 310 هەزار دیناری عێراقی لەسەر ئۆتۆمبێلەکە بووە، لە
ئێستاشدا ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتندایە".
رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەگیرێتە بەر
باسی لەوەشکرد:"
سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، رێککاری یاسایی
بەرامبەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەگیرێتە بەر بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک
لەو رەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامیداون و بەڵگە تەواویان لەسەرە".