دەربارەی كشانەوەیان لە پڕۆسەی سیاسی و بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق، وتەبێژی حزبی تەقەدومی محەممەد حەلبوسی روونكردنەوە دەدات.
یەحیا محەممەدی، وتەبێژی حزبی تەقەدومی محەممەد حەلبوسی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەرنەگرن لە پڕۆسەی سیاسی دەكشێنەوە".
سازش لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ناكەن
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە هیچ جۆرێك سازش لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ناكەن، چونكە گەورەترین هێزی سوننەین و خاوەنی 43 كورسین و لەهەر ئەگەرێكدا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ تەقەدوم نەبێت، بڕیاری بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی دەكەن".
نوری مالیكی و دەوڵەتی یاسا پشتیوانی له مەحموود مەشهەدانی دەكەن
باسی لەوەشكردووە:" نوری مالیكی و دەوڵەتی یاسا پشتیوانی مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن".
ئەمەش لەكاتێكدایە (14/11/2023)وەوە، محەممەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دورخراوەتەوە و پۆستەكە بە وەكالەت لەلایەن موحسین مەندەلاوییەوە بەڕێوەدەبرێت.