کۆمەڵی دادگەری: هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری جەختی لەوەکردەوە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.

 مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند:" ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنین، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەم پەرلەمانی کوردستان نییە کە بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت".

هەڵبژاردن بە تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەزانین

ئاماژەی بەوەشکرد:" هەڵبژاردن بە تاکە رێگای دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەندبن کە بڕیاری لێدراوە".

باسی لەوەشکرد:" هاوکات داوا لە دەنگدەرانیش دەکەین بڕۆن بەدەم وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەوە و بە گڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا