سامانە سروشتییەکان: وەزارەتی نەوت شکستی هەناردەنەکردنەوە دەخاتە ئەستۆی هەرێم

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە لێدوانەکانی هەوڵدەدات بەرپرسیارێتی شکستهێنانی هەناردەی نەوت بخاتە پاڵ حکومەتی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو لێدوانە فەرمییانەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو. ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

گرێبەستەکان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە پەسەند نەکراون

باسی لەوەش کردووە، بە تایبەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەردەوامە لە پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا بە زووترین کات، لە هەمان کاتدا پابەندە بە بڕگەکانی دەستوور و یاساکە"، بەڵام گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵی یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستووری و یاسایی دروستیان نییە".

حکومەتی عێراق دەسەڵاتی پەسەندکردنی گرێبەستەکانی نییە

هەروەها دەشڵێت، وەک وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی 2005ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسەندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراون.

گرێبەستەکان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە

راشیگەیاندووە، بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی 2007، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە. ئەم یاسایەی ساڵی 2007 لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستووری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستووری 2005ی عێراقدا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا