بکوژی 76 پشیلە بە 14 مانگ زیندانی سزادرا

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لە کۆریای باشوور، گەنجێک بە 14 مانگ زیندانی سزادرا، ئەویش دوای ساغبوونەوەی تۆمەتی کوشتنی 76 پشیلە بەسەریدا.

لەو بارەیەوە، میدیاکانی وڵاتەکە بڵاویانکردووەتەوە، دادگای شانگون لە باشووری وڵاتەکە، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە، گەنجێک کە لە 20ەکانی تەمەنیدایە، بە تۆمەتی شکاندنی یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە کۆریای باشوور سزادراوە.

هەستاوە بە کوشتنی 76 پشیلە

دادگاکە روونی کردووەتەوە، ئەو گەنجە لە ماوەی مانگەکانی ئەیلول بۆ کانوونی یەکەمی 2023، وەک تاوانێکی رق ئامێز هەستاوە بە کوشتنی 76 پشیلە.

پشیلە بێلانەکانی گرتووە و ئەوانەشی لەخۆگرتووە کە دانراون بۆ بەخشین

هەروەها، سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانەکە، باسی لەوەش کردووە، گەنجەکە هەستاوە بە گرتنی پشیلە بێلانەکان و لەخۆگرتنی ئەو پشیلانەی بۆ بەخشین دانراون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دواتریش هەندێکیان خنکاندووە، بەشێکیشی بە مقەست کوشتووە و پشیلەیەکیشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کوشتووە.

توندترین سزای بەسەردا سەپێندراوە

دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا، سزاکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زۆرێک لە بەکارهێنەران دەڵێن سوکە، بەڵام پێشوەختە دادگا رایگەیاندوە کە لەو یاسایەدا توندترین سزای بەسەردا سەپێندراوە چونکە چەند جارێک تاوانەکەی دووبارە کردووەتەوە، لە هەمان کاتیشدا رەچاوی ئەوە کراوە کە تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی نەبووە و لەکاتی دادگاییکردنیشدا پەشیمان بووە لەو تاوانەی ئەنجامیداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا