ئەمریکا: لە سوریا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پێشێلکاریی بەرامبەر کورد دەکەن

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو گروپە چەکدارە سورییانەی لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، بەردەوامن لە پێشێلکاری دژی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی رەوشی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " ئەو پێشێلکاریانەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەنجامیان داون، سەرنجیان لەسەر دانیشتووانی کورد و ئێزدی و خەڵکی سڤیلی دیکە بووە ".

بە پێی راپۆرتەکە، پێشێلکارییەکانی ئەو گروپە چەکداراییانە بریتی بوون لە کوشتن، رفاندن، شوێنبزرکردنی خەڵکی سڤیل، ئەشکەنجەی جەستەیی، توندوتیژیی سێکسی، کردنەدەرەوەی خەڵک لە ماڵەکانیان، تاڵانکردن و دەستبەسەرداگرتنی سامان، گواستنەوەی خەڵکی سڤیلی دەستگیرکراو بۆ تورکیا، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و تاڵانکردن و بێڕێزیکردن بە شوێنە ئایینییەکان.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سوریا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەندامانی سوپای نیشتمانیی سوریا بەردەوامبوون لە دزی و تاڵانی، کە دەکرێت بە تاوانی جەنگ دابنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا