لە دوکانێکی جلوبەرگ لە بازاڕی
شێخەڵای شاری هەولێر ئاگرکەوتەوە، بەهۆیەوە دووکانەکە و چەند مێزێکی بەردەمی
سوتان.
یەکێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە رایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە دوکانێکی جلوبەرگەوە دروستبووە، دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و چەند مێزێکی بەرامبەریشی سووتاندووە، کە جلوبەرگری لەسەر دەفرۆشرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری بە کاسبکارانی بازاڕەکە گەیاندووە.