هەولێر،، کارمەندێکی ئاسایش لە رووبەرووبوونەوەیەکدا برینداربوو و کەسێکیش کوژرا

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر رایگەیاند، لە رووبەرووبوونەوەیاندا لەگەڵ دوو تۆمەتبار، کارمەندێکیان برینداربووە و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش کوژرا.

ئەمشەوی سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 6:15 تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، لە دەوروبەری شارۆچكەی عەنكاوە بەدواداچوونی بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کردووە.

کارمەندێکی ئاسایش بە سەختی برینداربووە

دەشڵێت، داواکراوەکان رووی چەکەكانیان ئاڕاستەی هێزەکانی ئاسایش کردووە و بەهۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروست بووە، لە ئەنجامیشدا کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش بە سەختی بریندار بوو.

یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەش کردووە، لە رووبەڕووبوونەوەكەدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەش دەستگیرکرا، هەروەها لێکۆلینەوەكان لە رووداوەكە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا